وانەی تەوحید ١

بسم الله الرحمن الرحيم، الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله...

پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت: هەر کەسێک خوای گەورە خێری بۆ بوێت، ئەوا لە دین شارەزای دەکات. دینیش بریتییە لە قورئان و سوننەت، کە سەرچاوەی گشتی حوکمە شەرعییەکانن.

جا هەر موسڵمانێک لەم دوو سەرچاوەیە تێبگات، ئەوا خوای گەورە خێری بۆ ویستووە. هەروەها زانستی خواپەرستی لە سەرووی هەموو زانستەکانەوەیە کە موسڵمان فێری ببێت.

یەکەم شت پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) بانگەوازی بۆ کردبێت و هاوەڵانی فێر کردبێت، زانستی بیروباوەڕی خواپەرستی بووە. پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) سێزدە ساڵ بانگەوازی خەڵکی کردووە بۆ خواپەرستی، بێ ئەوەی نوێژ و ڕۆژوو و زەکات و حەج واجب بوبێت. ئەمەش بەڵگەیە بۆ فەزڵی زانستی خواپەرستی.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة